سەردێر

سوریا: ئەمریكا گەنم دەدزێت

خەڵك-
ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی سوریا (سانا) دەڵێت، هێزەكانی ئەمریكا كاروانێك بارهەڵگری پڕ لە گەنمی سوریایان لە مالیكیەی ڕیفی حەسەكەوە بەرەو باكووری عیراق بردووە لە مەرزی سیمالكاى سنوری.

سانا لە زاری سەرچاوە خۆجێییەكان لە ڕیفی مالیكیەوە بڵاویكردەوە”هێزەكانی ئەمریكا كاروانێكی 18 بارهەڵگری پڕ لە گەنمی سوریايان بەرەو نێو خاكی عیراق بەڕێكخست لەڕێ مەرزی سنوری سیمالكا كە بۆ مەبەستی دزینی سەروەت و سامانی دانەوێڵە و نەوت و سامانەكانی ترى سوريا بەكاریی دەهێنێنن”.

وەك ئاژانسەكە باسی دەكات”هێزەكانی ئەمریكا ڕۆژانە بەردەوامن لە دزینی خێروبێری سورییەكان و لەم مانگەشدا زیاتر لە 150 بارهەڵگری گەنم و زیاتر لە 500 تەنكەرە نەوتی كیڵگە نەوتەكانی سوریایان لە وڵات بردۆتە دەرەوە”.