سەردێر

ئیسرائیل چەقی بەستووە

خەڵك-

چوارەمین هەڵبژاردن لە ئیسرائیل تەنها لە ماوەی دوو ساڵدا بەڕێوەچوو، بەڵام ئەویش نەیتوانی هاوكێشەكان یەكلایی بكاتەوە بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەكان، بۆیە چاوەڕێی هەڵبژاردنی پێنجەم دەكرێت.

بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەكانی هەڵبژاردنەكەی دوێنێی ئیسرائیل لیستی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل 52 كورسی پەرلەمانی بە دەست هێناوە، ئەوەش پێكهێنانی حكومەت بۆ ناتانیاهۆ قورس دەكات.

ئەم هەڵبژاردنە هیچی نوێی تێدا نەبوو، بۆیە چاودێران پەنابردن بۆ هەڵبژاردنی پێنجەم بە دوور نازانن.

هاوكات لە هەڵبژاردنەكەدا بەپێی ژماردنی 90%ی دەنگەكان، حزبی لیكۆد 30 كورسی و حزبی ئەوێ پاشەڕۆژە 18 كورسییان بە دەستهێناوە.

بەپێی ئەو ئەنجامانە بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆك وەزیران بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ ناچارە پەنا بەرێتە بەر پێكهێنانی هاوپەیمانییەكی لاواز و رەنگە پەناش ببرێت بۆ هەڵبژاردنێكی دیكە.

سەعید عكاشە پسپۆڕی كاروباری ئیسرائیلی لە نێوەندی ئەهرام بۆ توێژینەوەی سیاسی و ستراتیژی لە میسر بۆ كەناڵی سكای نیوز دەڵێت: نە بەرەی ناتانیاهۆ نە بەرەی بەرامبەری توانای پێكهێنانی كابینەی نوێیان نییە، رۆیشتن بەرەو هەڵبژاردنی پێنجەم ئەگەری هەیە.

راشیگەیاند رەوشی ئیسرائیل زۆر خراپە، رەوشەكەی گەڕایەوە خاڵی سفر جارێكی دیكە، بۆیە هەموو ئەگەر و سیناریۆیەك كراوەیە، یان هەڵبژاردنی پێنجەم.