سەردێر

بەلجیكا.. جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دەستنیشانكرا

خەڵك

دوای زیاتر لە ساڵیك لە دەركەوتن و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئێستا چەند نەوەیەكی نوێ لەو ڤایرۆسە لە چەند وڵاتێكی جیهان دەركەتووە.

لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتی تەندروستی بەلجیكا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، دوای دەستنیشانكردنی چەند تووشبوویەكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیان و ئەنجامدانی پشكنین بۆیان، دەركەوتووە كە ئەو تووشبووانە هەڵگری جۆرێكی نوێی كۆرۆنان كە جیاوازە لەو جۆرانەی پێشتر لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان دەستنیشانكراون.

وەزارەتی تەندروستی بەلجیكا ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ئەم جۆرە نوێیەی كۆرۆنا هەمان كاریگەری نەوەكانی پێشووتری لەسەر تەندروستی تووشبووان هەیە و هەر بۆیە دەتوانرێت لە ڕێگەی ئەو ڤاكسینانەی ئێستا بەرهەمهێنراون، ئەم جۆرەش لە كۆرۆنا كۆنتڕۆڵ بكرێت.