سەردێر

دانیشتوانی چین كەم دەكات

خەڵك-

بەپێی پێشبینییەكان ژمارەی دانیشتووانی چین گەورەترین وڵاتی جیهان لە ڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە كەم دەكات تا ساڵی 2100.

ماڵپەڕی ناشناڵ ئینترێست بڵاویكردەوە ژمارەی دانیشتوانی چین بە خێرایی كەم دەكات، روبەڕووی داڕووخانێكی گەورەی مێژوویی دیموگرافی دەبێتەوە.

چینییەكان شانازی دەكەن بە ئەوەی لە دەوڵەتێكی گەورەترین ژمارەی دانیشتواندا دەژین لە جیهاندا، بە بڕوای ئەوان گەشەیان بەردەوام دەبێت، بەڵام ئەم بابەتە گۆڕانكاری بەسەردا دێت.

بەپێی ئامارەكان كە حكومەت پێشتر رایگەیاندووە لە ساڵی 2019 ژمارەی دانیشتوانی چین 1.4 ملیار كەس بووە پێشتر 1.39 ملیار كەس بووە، چاوەڕێ دەكرێت مانگی داهاتوو حكومەت ئامارەكانی بەرزبوونەوە لە ساڵی 2020 رابگەیەنێت.

هەندێك گومانیان لە ئەم ژمارانە هەیە، یی فوكسیان لە زانكۆی ویسكونسن دەڵێت پێشبینی دەكەن ژمارەی دانیشتوانی چین ساڵی رابردوو 1.28 ملیار بێت.