سەردێر

فۆكس نیوز: بایدن وازدەهێنێت

خەڵك-
كەناڵی (فۆكس نیوز)ی ئەمریكایی دەڵێت، ڕێژەیەكی زۆر لە تەماشاكەرانی پێیانوایە، سەرۆك جۆ بایدن ماوەی سەرۆكایەتییەكەی تەواو ناكات و بەر لە وادەی دیاریی كراو، بەهۆی خراپی باری تەندروستییەوە پۆستەكەی بەجێدەهێڵێت.

بەپێی كەناڵە ئەمریكاییەكە”تەماشاكەرانی وایدەبینن، هەڵبژاردنی بایدن بە سەرۆكی ئەمریكایی نەخشەبۆداڕێژراو نەبوو، بۆیە ڕەنگە كامالا هاریسی جێگری شوێنی بگرێتەوە”.

یەكێك لە تەماشاكەرانی كەنالًَەكە بە ناوی خوازراوی “MassiveMemberClub” نوسیویەتی”پێشتر پلان بۆ هەموو شتێك داڕێژراوە، هەردەم بایدن ئامراز بووە بۆ گەیشتن بە ئامانج، ئەسپەكەی تەروادەیە لە كۆتاییدا، ڕایدەگەیەنن كە توانای بەڕێوەبردنی پۆستەكەی نەماوە و لە جێگەیدا هاریس دەستبەكار دەبێت”.

سێ‌ جار كەوتنی بایدن لەكاتی سەركەوتنی بە پلیكانەكانی فڕۆكەدا لە هەینی ڕابردوو، مشتومڕ و ڕەخنەیەكی زۆری لەبارەی باری تەندروستی سەرۆكی ئەمریكاوە دروستكرد”.

لەو بارەیەوە كۆشكی سپی ڕایگەیاند”جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لە بارێكی تەندروستی زۆر باشدایە”.

كارین جان بێیر، جێگری وتەبێژی كۆشكی سپی ڕایگەیاند”كەشوهەوا زۆر نالەبار بوو لە دەرەوە، باری تەتدروستی بایدن زۆر باشە بەڕێژەی 100%”.