سەردێر

نەوال سەعداوی كۆچی دوایی كرد

خەڵك-

ژنە نووسەری بەنێو بانگی میسری نەوال سەعداوی كۆچی دوایی كرد.

میدیاكانی میسر بڵاویانكردەوە نەوال سەعداوی ژنە نووسەری بەنێوبانگی میسری دوای تێكچوونی باری تەندروستی و گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ئەو وڵاتە كۆچی دواییی كردووە لە تەمەنی 90 ساڵیدا.

نەوال سەعداوی لە ساڵی 1931 لە دایكبووەوە، نووسەرێكی بەنێوبانگ بووە.

سەعداوی بەرگری كردووە لە مافی مرۆڤ بە گشتی و ژنان بەتایبەتی، بە یەكێك لە نووسەرە گرنگەكانی میسر و ئەفریقا دادەنرێت لەسەردەمی نوێدا.