سەردێر

ڕوسیا سێ ژێردەریاگەڕی ئەتۆمی تر دەخاتە خزمەتی سەربازییەوە

خەڵك

فەرماندەی كەشتیگەلی دەریایی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت: سێ ژێردەریاگەڕی ئەتۆمی تر دەخەینە خزمەتی سەربازییەوە.

ئەدمیراڵ نیكۆلای ئیڤمینۆڤ فەرماندەی كەشتیگەلی دەریایی ڕوسیا ڕایگەیاند: كۆتایی ئەمساڵ سێ ژێردەریاگەڕی زەبەلاح بە ناوەكانی (كنیاز ئولیگ و كازان و نوڤۆسیبیرسك) كە بە وزەی ئەتۆم كاردەكەن دەخرێنە خزمەتی سەربازییەوە.

ڕاشیگەیاندووە ژێردەریاگەڕەكان توانای هەڵگرتی دەیان مووشەكی جۆراوجۆر و 16 مووشەكی بالیستی جۆری بولاڤایان هەیە و دەتوانن بە ئاسانی خۆیان لە ڕادارەكانی دوژمن ون بكەن.

لە دوای ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەكانی نێوان ڕوسیا و ئەمریكا، مۆسكۆ زیاتر گرنگی بە لایەنی سەربازی دەدات و توانا سەربازییەكانی بەرزدەكاتەوە و دەیەوێت هەژموونی خۆی لە جیهان بەهێز تر بكات.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان