خەڵك
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، واشنتۆن بەنیازی فراوانكردنی ڕێككەوتنی ئەتۆمییە.
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران دوایین زانیاری لەبارەی گفتوگۆی نێوان وڵاتەكەی و ئەمریكا ئاشكراكرد و ڕایگەیاند: ئیدارەی واشنتۆن دەیەوێت سازشی نوێ لەوڵاتەكەی بەدەست بهێنێت لەڕێگەی گوشاركردن و ئاماژەی بەوەكرد واشنتۆن بەنیازی فراوانكردنی ڕێككەوتنی ئەتۆمییە.
محەمەد جەواد زەریف ڕوونیشیكردەوە: گەڕانەوەی ئەمریكا بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمی دەكرێت ئاسان بێت ئەویش بریتییە لەوەی واشنتۆن بگەڕێتەوە بۆ پابەندبوونەكانی، بەڵام ئەمریكا ڕێككەوتنێكی نوێی فراوانتر و شتێكی جیاوازتریان دەوێت.
زەریف ئاماژەی بەوەشكرد: هۆكاری ئەوەی وڵاتەكەی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریكا ناكات ئەوەیە هیچ شتێك نییە گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت و تاران گەیشتە ڕێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ هەمان ئەو كەسانەی ئێستا پۆستیان لەكۆشكی سپی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكادا هەیە.
وەزیری دەرەوەی ئێران: گفتوگۆكان لەبارەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی پێشتر كراوە و هیچ پرسێك نەماوەتەوە بۆ گفتوگۆكردن.