سەردێر

سبەینێ ناتانیاهۆ سەردانی ئیمارات دەكات

خەڵك-

سەرچاوە ئیسرائیلییەكان دەڵێن سبەی پێنج شەممە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل سەردانی ئیمارات دەكات دوای ئەوەی بڕیاربوو پێنج شەممەی رابردوو سەردانەكە بكات، بەڵام هەڵوەشایەوە.

رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنوت بڵاویكردەوە پەیوەندی كراوە لەنێوان دیوانی سەرۆكایەتی وەزیرانی ئیسرائیلی و دیوانی ئەمیری لە ئەبوزەبی بۆ رێكخستنی سەردانەكەی سەرۆك وەزیران بۆ ئیمارات.

ئەم سەردانەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلی بۆ ئیمارات 5 رۆژ پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە گشتییەكانی ئەو وڵاتەیە كە بڕیارە لەنێوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەڕێوەبچن.

سەرچاوە ئیسرائیلییەكان ئاشكرایان كرد فڕۆكەیەكی ئەمیری پێشكەوتوو گەیشتووەتە ئیسرائیل لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا.

پێشتر سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلی رایگەیاند 4 وڵاتی دیكە دەچنە نێو رێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل بە ئەم نزیكانە، بەڵام ناوی ئەو وڵاتانەی ئاشكرا نەكرد.