سەردێر

خوشكی سەرۆكی كۆریای باكوور هۆشداری دەداتە ئەمریكا

خەڵك

خوشكی كیم جونگ ئون سەرۆكی كۆریای باكوور لە نامەیەكدا هۆشداری دەداتە ئەمریكا.


پیۆنگ یانگ جێگری یەكەمی سەرۆكی كۆمیتەی ناوەندی پارتی كرێكارانی كۆریای باكوور و خوشكی كیم جونگ ئون سەرۆكی ئەو وڵاتە، لەنامەیەكدا بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ئیدانەی مەشقە سەربازییە هاوبەشەكانی نێوان ئەمریكا و كۆریای باشووری كرد و ڕایگەیاند: مەشقە جەنگییەكان هیچ گۆڕانكارییەك دروست ناكەن، بەڵكو ئاستی ئاڵۆزییەكان لە نیمچە دوورگەی كۆریا زیاتر دەكات.

پیۆنگ یانگ باسی لەوەشكردووە ، كۆریای باكوور لە نزیكەوە چاودێری شوێن و هەڵسوكەوتی كۆریای باشوور دەكات و هۆشداریشیدا، ئەگەر كارەكانیانی ئەو وڵاتە زیانی بۆ سەر كۆریای باكوور هەبێت، ئەوا بە توندی وەڵامی دەدەنەوە.