سەردێر

دوایین ئاماری تایبەت بە كۆرۆنا لە جیهاندا بڵاوكرایەوە

خەڵك-
ئامارێكی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكرێتەوە، و بەپێی ئامارەكەش ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا لە 120 ملیۆن كەس نزیكدەبێتەوە.


بەپێی دوایین ئاماری تایبەت بە پەتا جیهانییەكە، ئەمڕۆ دوو‌ شەممە، ژمارەی تووشبوان بۆ 119 ملیۆن و 875 هەزار كەس بەرزبۆوە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا ژمارەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدا گەیشتە دوو ملیۆن و 653 هەزار كەس، ئەوانەی پەتاكەشیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، گەیشتنە 97 ملیۆن و 900 هەزار كەس.

لەو دەمەی بۆ یەكەمجار لە مانگی كانوونی یەكەمی 2019وە پەتاكە لە چینەوە دەركەوت، تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیاجیای جیهاندا بڵاوبۆتەوە.