خەڵك
یەكێتی نێودەوڵەتی بۆ داكۆكی لەمافی ڕۆژنامەوانان ئاشكرایكرد لە ساڵی ڕابردوودا 65 ڕۆژنامەوان لە جیهاندا كوژراون كە زۆینەیان لە وڵاتانی عەرەبین.
یەكێتی نێودەوڵەتی بۆ داكۆكی لەمافی ڕۆژنامەوانان لە ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، 65 ڕۆژنامەوان لە وڵاتانی جیهان كوژراون كە لە كاتی جێبەجێكردنی ئەركی ڕۆژنامەوانیدا بوون و بەراورد بە ساڵی 2019 17 حاڵەت زیادیكردووە.
یەكێتییەكە لە ڕاپۆرتەكەیدا لیستی ئەو وڵاتانەی دیاریكردووە و مەكسیكی بە مەترسیدارترین وڵات ناوبردووە بۆ ڕۆژنامەوانان بەوەی كە 14 ڕۆژنامەوانی تێدا كوژراوە، هاوكات لە دوای ئەویش ئەفغانستانە كە 10 ڕۆژنامەوان لەو وڵاتەدا كوژراون.
یەكێتیەكە ئەوەشی خسوەتەڕوو، ساڵی ڕابردوو لە عیراق 2 ڕۆژنامەوان كوژراون، بەوەش لە ساڵی 1990وە تا ئێستا 2 هەزار و 680 ڕۆژنامەوان و میدیاكار لەسەرتاسەری جیهاندا كوژراون.