سەردێر

سوریا دوای 10 ساڵ شەڕ

خەڵك-

10 ساڵ بەسەر دەستپێكردنی شەڕ لە سوریا تێپەڕ دەبێت، ئێستا سوریا وێرانە، خەڵكێكی زۆر ئاوارەن، دەوڵەتە گەورەكان بە دوای بەرژەوەندییەكانی خۆیاندا وێڵن.

دوای 10 ساڵ شەڕ ئێستا بەپێی ئامارەكان ژمارەی كوژراوان لەنێوان 300 بۆ 500 هەزار كەسدایە.

ژمارەی ئەو كەسانەی لە ئەنجامی شەڕی سوریادا كەمئەندام بوون بریتین لە یەك ملیۆن و 500 هەزار كەس.

ژمارەی ئەو كەسانەی پەنابەربوون بریتین لە 5.6 ملیۆن كەس و ئەوانەی ئاوارە بوون 6.2 ملیۆن كەسن و زۆرینەی باڵەخانەكانی وڵات وێران بوون.

ئەم كەسانە ئاوارە و پەناربوون لە لوبنان، توركیا، ئوردن، عێراق و هەرێمی كوردستان و ئەوروپا.

بەپێی راپۆرتی نێوەندی سوری بۆ توێژینەوەی سیاسی، زیانی جەنگ لە سوریا بریتییە لە 530 ملیار دۆلار، زۆرینەی بەرهەمی ناوخۆی لەدەستداوە، بەهاكەی لە 2010 تا 2019 لە 60 ملیار دۆلارەوە دابەزیوە بۆ 21 ملیار دۆلار.