سەردێر

لە شەشەم هێرشی تیرۆرستیدا كوژرا

خەڵك-

ئەمڕۆ یەك شەممە 13ی ئاداری 2021 ساڵوەگەڕی كوشتنی ئەڵیكساندەری دووهەم ئیمپەراتۆری بەنێوبانگی روسییە لە ساڵی 1881دا لە دوای زنجیرەیەك هێرش بۆ كوشتنی.

ئیمپەراتۆری روسی ئەلێكسەندەری دووهەم لە رۆژی 13ی ئاداری 1881دا لە هێرشێكی تیرۆرستیدا لە تەمەنی 62 ساڵیدا كوژرا لە ئۆپەراسیۆنێكی سەركەوتوودا.

ئەڵیكسەندەری دووهەم ئیمپەراتۆری روسی لەلایەن گرووپێكی تیرۆرستی بە ناوی رێكخراوی ناردونایا فولیا لە رێگای بۆمبێكی دەستییەوە كوژرا.

پێش كوژرانی لە ئۆپەراسیۆنێكی سەركەوتوودا، ئەلێكسەندەری دووهەم پێنج هێرشی دیكەی لە ساڵانی رابردوودا كرابووە سەر كە سەرجەم هێرشەكان شكستیان خواردبوو.