سەردێر

كۆشكی سپی: لەگەڵ تاران پەیوەندی ناڕاستەوخۆمان دەستپێكردووە

خەڵك

ڕاوێژكاری كۆشكی سپی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، گفتوگۆكانی نێوان ئێران و وڵاتەكەی بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ دەستیپێكردووە.

جەیك سولیڤان ڕاوێژكاری كۆشكی سپی ئەمریكا لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، گفتوگۆكانی نێوان ئێران و وڵاتەكەی بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ دەستیپێكردووە و تیایدا پرسی چۆنییەنی پابەندبوونەوە بە ڕێككەوتننامە ئەتۆمییەكە تاووتوێدەكرێت.

سولیڤان ڕاشیگەیاند: پەیوەندی دیپلۆماتیی لەگەڵ ئێران بەردەوامە، بەڵام بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ و لەڕێی چەند كەناڵێكی ئەوروپی و لایەنی ترەوە بەئەنجام دەگەیەنرێت و لەم قۆناغەشدا دەمانەوێت گوێبیستی ئێرانییەكان بین سەبارەت بەمیكانیزمی گەڕانەوەیان بۆ پابەند بوون بەڕێككەوتننامە ئەتۆمییەكە،دواجاریش ئامانجی خۆمان بپێكین كە ڕێگرتنە لەوەی تاران ببێتە خاوەكی چەكی ئەتۆمی.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان