سەردێر

خانەوادەی جۆرج فلۆید بە 27 ملیۆن دۆلار قەرەبووكرانەوە

خەڵك

حكومەتی ئەمریكا 27 ملیۆن دۆلار ی وەك قەرەبوو دایە خێزانی ئەو رەشپێستەی لەلایەن پۆلیسەوە كوژرا.

شارەوانی مینیاپۆلس لە ویلایەتی مینوسووتای ئەمریكا دوای گفتوگۆیەكی زۆر بڕی27 ملیۆن دۆلار دایە خێزانی جۆرج فلویدی ڕەشپێست كە لەلایەن پۆلیسێكی سپی پێستەوە كوژرا.

ئەم سازشەی شارەوانی مینیاپۆلس بە ڕەزامەندی كۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی شارەكە بووە و بەگەورەترین سازشی دارایی دادەنرێت لە مێژووی ویلایەتەكە كە بۆ قەرەبووكردنەوەی كەسێك تەرخانكرابێت.

هاوكات پێدانی قەرەبووی دارایی، كۆتایی بە پڕۆسەی دادگاییكردنی ئەو پۆلیسە سپی پێستە نەهێناوە و بڕیارە 29ی ئەم مانگە یەكەمین دانیشتنی دادگاییكردنەكەی دەستپێبكات.

جێی ئاماژەیە، لە 25ی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو لە شاری مینیاپۆلس چوار پۆلیس پیاوێكی ڕەشپێستی تەمەن 46 ساڵیان بە تۆمەتی ساختەكاری دەستگریكرد و لەلایەن پۆلیسێكی سپی پێستەوە ئەژنۆ خرایە سەر ملی و بەو هۆیەوە گیانی لە دەستدا، ئەو ڕووداوە ناڕەزایی و تووڕەیی زۆری لە ئەمریكا بەدوای خۆیدا هێنا و لە زۆربەی ویلایەتەكانی ئەو وڵاتە خۆپیشاندان كرا.