سەردێر

جۆ بایدن: كۆرۆنا لە هەردوو جەنگی جیهانی قوربانی زیاتر خستۆتەوە

خەڵك-

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی ئەوانەی بە كۆرۆنا مردن لە ویلایەتە یەكگرتووەكان، ژمارەی كوژراوەكانی هەردوو جەنگی جیهانی و جەنگی ڤێتنام و ڕووداوەكانی 11ی سێپتەمبەری تێپەڕاند.

بایدن بەبۆنەی تێپەڕینی ساڵێك بەسەر كەرەنتینەی گشتی لە وڵاتەكەی بەهۆی كۆرۆناوە ڕایگەیاند”دەیانەوێت هەموو ئەمریكاییەكان تەمەنییان هەرچەند بێت، لەگەڵ سەرەتای مانگی ئایاری داهاتوو، ڤاكسینی دژە كۆرۆنایان وەرگرتبێت”.

بە وتەی بایدن”ئیدارەكەی لەسەر ڕێڕەوێكی دروست ڕێدەكات بۆ هێنانەدی ئامانجەكەی كە خۆی لە پێشكەشكردنی 100 ملیۆن ژەمە ڤاكسیندا دەبینێتەوە لەحاڵەتی سەركەوتن بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا”، ڕیەتیشیكردەوە شەڕكردنییان دژ بە ڤایرۆسەكە كۆتایی هاتبێت.

پەتای (كۆڤید-19)، تائێستا بۆتە مایەی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 525 هەزار كەس لە ویلایەتە یەكگرتووەكان.