خەڵك
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت: وڵاتەكەی سزاكانی سەر محەمەد بن سەلمانی شازادەی جێنشینی سعودیەی هەڵگرتووە.
ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەمیانی كۆبوونەوەی لیژنەی كاروبارەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەراندا ڕایگەیاند: حكومەتی واشنتۆن سزاكانی سەر محەمەد بن سەلمانی شازادەی جێنشینی سعودیەی هەڵگرتووە و ئێستا دەتوانێت سەردانی ئەمریكا بكات.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕاشیگەیاند، بڕیارەكە بەپێی یاسا دەركراوە و هیچ كێشەیەكی تێدا نییە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەسەر دۆسیەی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووس سزای بەسەر محەمەد بن سەلمان جێنشینی سعودیە سەپاند و گەشتی ئەمریكای لێ قەدەغە كرد.