سەردێر

60%ی سوریاییەكان برسییانە

 

خەڵك-

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان داوای كرد هەوڵەكان چڕبكرێنەوە بۆ گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ سوریا و داوای رێككەوتنیشی كرد لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.

گۆتێرێش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە ساڵوەگەڕی 10هەمینی دەستپێكردنی شەڕ لە سوریا رایگەیاند نزیكەی 60%ی سوریاییەكان ژیانیان لە مەترسیدایە بەهۆی برسێتییەوە.

ناوبراو داواشی كرد هەوڵەكان چڕبكرێنەوە بۆ گەیاندنی هاوكارییەكان بە هاووڵاتیانی سوریا لە هەر شوێنێك بن كە پێویستیان پێیەتی.

ئاماژەی بەوەشكرد بە وردی قەبارەی وێرانكاری لە سوریا نازانرێت، بەڵام گەلەكەی دەناڵێت بە دەست گەورەترین تاوانی ئەم سەدەیەوە كە هەمووان تووشی شۆك دەكات.

خۆرئاوا دەیەوێت پارێزگاری لە تەنها خاڵێكی سنوری بكات لە توركیاوە بۆ گەیاندنی هاوكارییەكان بە سوریا.

روسیا لای خۆیەوە دەیەوێت كە رژێمی سوریا دەسەڵاتی تەواوی بەسەر سوریاوە هەبێت لەوێوە هاوكارییەكانی بگەیەندرێن.

لە مانگی تەموز روسیا بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی ڤیتۆ كرد بۆ هێشتنەوەی تەنها خاڵێك لە دەرەوەی رژێمی ئەسەد بۆ گەیاندنی هاوكارییەكان.