سەردێر

ڕوحانی: ئامادەین بگەڕێینەوە بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمیی

خەڵك

سەرۆكی ئێران ڕایدەگەیەنێت: وڵاتەكەی ئامادەیە هەنگاوی جددی بنێت بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمی.


حەسەن ڕوحانی سەرۆكی ئێران و بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامداو تیایدا سەرۆكی ئێران ڕایگەیاند: تاران نیازی هەیە بگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە و ئامادەیە هەنگاوی جددی بنێت، بەڵام ئەمریكا هیچ هەنگاوێكی نەناوە و بەردەوام سزای نوێ بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت.

سەرۆكی ئێران ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئێران سیاسەتی كردار بەرامبەر كردار پەیڕەو دەكات و بەرژەوەندییەكانی خۆی دەپارێزێت.

ئەمەش لە كاتێكدایە، شەوی ڕابردوو ئەمریكا عەلی همیتان و مەسعود سافداری لێپرسراوی باڵای سوپای پاسدارانی ئێرانی خستە لیستی ڕەشەوە، لە دوای كشانەوەی ئەمریكا لە ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئاڵۆزییەكانی نێوان واشنتۆن و تاران زیاتر دەبێت و ئەمریكا بەردەوام سزا بەسەر لێپرسراوانی ئێران دەسەپێنێت.