سەردێر

فینلەندا، ژمارەی وەرگرتنی پەنابەران زیاد دەکات

خەڵک

حکومەتی فینلەندا، دەرگا بە ڕووی وەرگرتنی پەنابەراندا دەکاتەوە و لە پلانیدایە تا ساڵی 2030 ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەران وەربگرێت.

 

بە پێی هەواڵی، ئاژانسی سپۆتنیکی ڕووسی، حکومەتی فینلەندا، ڕۆژی چوارشەممە، داوای لەلایەنی پەیوەندیدار بە پەنابەران لە وڵاتەکەی کردووە، تا ساڵی 2030 ژمارەی وەرگرتنی پەنابەران لە 16 هەزارەوە بۆ 25 هەزار زیاد بکەن.

 

ئەم هەنگاوەی حکومەتی فینلەندا،لە کاتێکدایە کە ڕێژەی لەدایک بوون لەو وڵاتە تا دێت ڕوو لە کەمییەو لە ساڵی 2010 وە گەر ژمارەی وەرگرتنی پەنابەران لەو وڵاتە دەربکرێت گەشەی دانیشتوانە ڕەسەنەکەی  وەستاوە، بۆیە ناچار لەو ساڵەوە حکومەت ساڵانە 16 هەزار کەسی وەک پەنابەر وەرگرتووە.

 

فینلەندا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ژمارەی کەسانی بەتەمەن تیایدا زۆرە و لە دایک بوونیش بە شێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە کەمییە، بەجۆرێک لە چوار ژن یەک ژن توانای سکپڕی هەیە لە وڵاتەکەدا، زیادکردنی ژمارەی وەرگرتنی پەنابەرانیش پلانێکە بۆ هاوسەنگکردنی ژمارەی دانیشتوان ئەو وڵاتە پەیڕەوی دەکات.