سەردێر

“هێرشی حوسییەكان ئابوری جیهان دەكاتە ئامانج”

خەڵك-

ئەنجومەنی وەزیرانی عەرەبستانی سعودی رایگەیاند هێرشە تیرۆرستییەكان بۆ كردنەئامانجی بەندەر و گەڕەكەكانی شاری زهران پێشێلكردنی سەرجەم یاسا نێودەوڵەتییەكان و بە پلەی یەكەم كردنە ئامانجی گەورەترین ئابوری جیهانە.

ئەنجومەنی وەزیرانی عەرەبستان لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند رێوشوێنی پێویستیان بۆ پارێزگاری لە توانا و دەستكەوتە نیشمانییەكان لە وزەی جیهانی لە بەرامبەر هێرشە تیرۆرستییەكاندا گرتووەتەبەر.

ئاماژەی بە ئەوەشكرد رێوشوێنەكان بۆ سەقامگیری بەرهەمی وزەیە لە ئاسایشی هەناردەكردنی نەوت و گرەنتی جووڵەی دەریایی و بازرگانی جیهانی.

داواشی لە دەوڵەتان و رێكخراوە جیهانییەكان كرد كار بكەن لە دژی ئەم دەستدرێژییانە دژی شوێنە مەدەنییەكان و دامەزراوەكان.

ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانیشی بۆ پەیامەكەی شاندی عەرەبستان لە نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ئەنجومەنی ئاسایش دەربڕی بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی لەبەرامبەر هێرش و دەستدرێژییەكانی میلیشیا چەكدارەكانی حوسییەكانی سەر بە ئێران لە یەمەن و لێپرسینەوەیان و هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی یەمەن لە رێگای سیاسییەوە.