خەڵك
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، هێرشەكەی مانگی ڕابردووی ئەمریكا بۆسەر گرووپە چەكدارە شیعەكان لەسەر سنووری عیراق و سوریا “زۆر مەترسیدار” بوو و كاری لەو جۆرەش هەڕەشە لە سەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات.
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ میدیای وڵاتەكەی ڕایگەیاند، بۆردوومانەكەی ئەمریكا هەڵە بوو، “هەنگاوی ئەمریكییەكان بەرامبەر یەكپارچەیی خاك و سەروەریی سوریا زۆر مەترسیدار بوو، هیچ كاریگەرییەكیشی نابێت، جگە لە بڵاوكردنەوەی نائارامی لە ناوچەكەدا”.
جێی ئاماژەیە، ڕۆژی 15/2/2021 چەند مووشەكێك ئاڕاستەی هەولێر كران و لە وەڵامی ئەوەشدا سوپای ئەمریكا ڕۆژی 25ی مانگ هێرشێكی ئاسمانیی كردە سەر دوو گرووپی حەشدی شەعبی لە ناوچەی ئەلبوكەمال لە سوریا لەنزیك سنووری عیراق.