سەردێر

سەرۆكی سوریا و هاوسەرەكەی تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك-
سەرۆكایەتی سوریا، تووشبوونی بەشار ئەسەد سەرۆكی وڵاتەكە و هاوسەرەكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بە باشی و جێگیریی تەندروستییان دەكات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن سەرۆكایەتی سوریاوە بڵاوكرایەوە”دوای هەستكردنییان بە دەركەوتنی نیشانەی سوك كە لە نیشانەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی (كۆڤید-19) دەبوو، سەرۆك ئەسەد و ئەسما‌و ئەسەدی هاوسەری پشكینی (پی سی ئاڕ)یان بۆكرا و دەركەوت كە تووشبوون بە كۆرۆنا، ئەمەش لەكاتێكدایە كە هەردووكیان باری تەندروستییان باش و جێگیرە”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”سەرۆك و هاوسەرەكەی بەردەوامن لە كاركردنی خۆیان لەكاتی خۆكەرەنتینەكردنییان لە ماڵەوە كە دوو هەفتە یان سێ‌ هەفتە دەخایەنێت”.