سەردێر

ئێران هەڕەشەی سڕینەوەی تەلئەبیب و حەیفا لەسەر نەخشە دەكات

خەڵك

وەزیری بەرگری ئێران باس لەوەدەكات پڕۆژەكەیان بۆ لەناو بردنی تەلئەبیب و حەیفای ئیسرائیل ئامادەیە.

ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری ئێران سەبارەت بە لێدوانێكی هاوتا ئیسرائیلییەكەی لە بارەی پڕۆژەی ئەو وڵاتە بۆ كردنە ئامانجی بنكە سەربازییەكانی ئێران وتی، لێپرسراوانی تەلئەبیب قسەی گەورەتر لە خۆیان دەكەن.

وەزیری بەرگری ئێران وتیشی، پڕۆژەكەیان بۆ لەناوبردنی شارەكانی تەلئەبیب و حەیفای ئیسرائیل بەتەواوەتی ئامادەیە بۆ جێبەجێكردن.

جێی ئاماژەیە، بنی گانتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، پڕۆژەیەكیان بۆ كردنە ئامانجی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران ئامادەیە و چەند ئامانجێكیشیان دەستنیشان كردووە، كە دوور نییە بۆ بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی بەكاربهێنرێن.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان