سەردێر

90 كەس لە یەمەن كوژران

خەڵك-

شەڕێكی قورس لە یەمەن لە نێوان حوسییەكان و هێزە حكومییەكاندا بەڕێوەدەچێت لە شاری مەئرەب لە باكوری یەمەن و لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 90 كەس كوژراون بەلای كەمەوە لە شەڕێكدا لەسەر شاری مەئرەبی ستراتیژی دەوڵەمەند بە نەوت كە نزیكەی 2 مانگە بەردەوامە.

لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا شەڕی قورس لەنێوان حوسییەكان و هێزە حكومییەكاندا رووی داوە لە شاری مەئرەب لە باكوری یەمەن، لەوێ 90 كەس لە هەردوولایەن كوژراون‌و بەپێی سەرچاوە سەربازییەكانی حكومەت و هێرشی حوسییەكان بۆ گرتنی شارەكە بەردەوامە.

لەسەرەتای مانگی شوباتدا حوسییەكانی نزیك لە ئێران هێرشیان بۆ سەر مەئرەب دواین ناوچەی بن دەستی حكومەت لە باكوری یەمەن دەستپێكرد.

سەرچاوە سەربازییەكان بۆ ئاژانسی دەنگوباسی فەڕەنسایی رایانگەیاند شەڕ لە شەش بەرەوە بەردەوامە، هێزە حكومییەكان توانیویانە هێرشەكان رابگرن، بەڵام لە بەرەی باكوری خۆرئاوای شارەكە پێشڕەوی حوسییەكان هەیە.