سەردێر

ترەمپ لە حزبەكەی توڕەیە

خەڵك-

سەرۆكی پێشووی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ توڕەیە لە حزبەكەی كە حزبی كۆمارییە.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی واشنتن پۆست ترەمپ لە نامەیەكدا توڕەیی خۆی نیشانداوە لە بەرامبەر هەندێك كاری حزبی كۆماری بۆ كۆكردنەوەی هاوكاری و بەخشینەكان بە ناوی ئەوەوە لەرێگای كۆمەڵێك گرووپەوە.

ترەمپ نامەكەی ناردووە لیژنەی نیشتمانی حزبی كۆماری، لیژنەی كۆنگرێس و لیژنەی ئەنجومەنی پیران.

ترەمپ لە حزبی كۆماری توڕەیە بەتایبەت لە بەشێك لە ئەندامەكانی كۆنگرێس كە دەنگیاندا بۆ دوورخستنەوەی دووەمجاری پێش تەواوبوونی ماوەكەی لە كۆشكی سپی.

10 ئەندامی كۆماری لە كۆنگرێس و 7ی ئەندامی كۆماری لە ئەنجومەنی پیران لە بەرژەوەندی حزبی دیموكرات دەنگیان دا بۆ شەرمەزاركردن و تاوانباركردنی ترەمپ لە هاندانی هێرشبەرانی سەر باڵەخانەی كۆنگرێس لە شەوی 6ی كانوونی دووهەمی 2021 لە كاتی پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی تشرینی دووهەمی 2020.