سەردێر

بایدن دووهەم گورزی دژی میلیشا شیعەكان راگرت

 

خەڵك-

دووهەم هێرشی ئەمریكا بۆ سەر پێگەكانی میلیشیا چەكدارە شیعەكانی سەر بە ئێران لە سوریا لە رۆژی 26ی شوبات بە فەرمانی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا هەڵوەشایەوە دوای ئەوەی زانیاری پێگەیشت كە ژن و منداڵ لە نزیك ئەو پێگانەدا هەن.

رۆژنامەی وۆلستریت جۆرۆناڵی ئەمریكایی ئاشكرایكردووە رۆژی 26ی شوباتی 2021 كە ئەمریكا بڕیاری داوە گوزری سەربازی لە میلیشیا شیعەكان لە سنوری سوریا و عێراق بوەشێنێت، دوو هێرش هەبوون، بەڵام دووەمیان پێش نیو سەعات لەلایەن جۆ بایدنەوە هەڵوەشاوەتەوە ئەو كاتەی كە فڕۆكە جەنگییەكان بە ئاسمانەوە بوون.

بایدن پێش نیو سەعات لەلایەن سەرچاوەكانیەوە زانیاری پێگەیشتووە كە ژن و منداڵ لە شوێنی بڕیارلێدراوی بۆردومانەكەدا هەن، بۆیە بایدن بە پەلە فەرمانی داوە بەراگرتنی هێرشەكە.

ئەم گورزەی ئەمریكا پەیامێكە بۆ سەركردایەتی ئێران كە وەڵامی هێرشەكان دەداتەوە، بەڵام خوازیاری پەرەسەندنی زیاتریش نییە.

وەزیری بەرگری ئەمریكا لوید ئۆستن مانگی رابردوو رایگەیاند بە شێوەی خشتەیەكی دیاریكراو وەڵامیان دەبێت بەپێی ئامۆژگارییەكانی سەرۆك .