خەڵك
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، پەرەدان بە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ چین لە پێشترین كاری لەپێشینەی ئیدارەكەی بایدنە.
ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەوتارێكیدا داوای دووبارە بنیاتنانەوەی پەیوەندییەكانی هاوپەیمانانی ئەمریكا و دروستكردنی دامەزراوەیەكی نێودەوڵەتی كرد بۆ مامەڵكردن لەگەڵ چیندا.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی و چینی بە گەورەترین ئاڵانگاری ناوبردووە ڕایگەیاند: سەرەڕای ئاڵنگارییەكانی ڕوسیا و ئێران و كۆریای باكوور و زۆرێك لە وڵاتانی تر، بەڵام چین تاكە وڵاتە كە لە ڕووی ئابووری و دیپلۆماتی و سەربازی تەكنەلۆژییەوە بەرەنگاری سیستمی نێودەوڵەتی دەبێتەوە.
بلینكن ئەوەشی خستەڕوو: پەرەدان بە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ چین لە پێشترین كاری لەپێشینەی ئیدارەكەی بایدنە.