سەردێر

ژنە پزیشكێك كوژرا

دوای كوژرانی 3 ژنە رۆژنامەوانە

خەڵك-

لە شاری جەلال ئاباد لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان كوژرانی ژنە پزیشكێك لە ئۆتۆمبێلەكەی خۆیدا راگەیەنرا بەهۆی بۆمبێكەوە، ئەوەش دوای ئەوەی 3 رۆژنامەوانی ژن لە ئەو شارە كوژران.

وتەبێژی ئیدارەی ناوچەكە رایگەیاندووە بەهۆی ئەو رووداوەوە جگە لە كوژرانی ئەو ژنە پزیشكە، منداڵێكیش بریندار بووە.

لای خۆیەوە تەبێژی تەندروستی ناوچەكە دڵنیایی لە رووداوەكە دا كە بووەهۆی كوژرانی ژنە پزیشكەكە.

ئەم رووداوە دوای كوژرانی 3 رۆژنامەوان دێت لە شاری جەلال ئاباد لە هێرشێكی چەكداریدا كە هاوكات دوو منداڵی دیكەش بریندار بوون.

بەپێی سەرچاوەكان كەسێك دەستگیركراوە بە تۆمەتی ئەنجامدانی هێرشەك چەكدارییەكە بۆ سەر ژنە رۆژنامەوانەكان، كە پەیوەندی هەبووە بە گرووپە چەكدارە توندڕۆ و تیرۆرستییەكانەوە.

لە ماوەی 6 مانگی رابردوودا 15 رۆژنامەوان لە ئەفغانستان كوژراون، ئەفغانستان یەكێك لە ئەو وڵاتانەیە كە كاری رۆژنامەوانی تێیدا مەترسیدارە.