سەردێر

3 ژنە رۆژنامەوان كوژران

شەپۆلێك كاردانەوە بە دوای كوژرانی ژنە رۆژنامەوانەكاندا هات

خەڵك-

لە شاری جەلال ئاباد لە خۆرهەڵاتی ئەفغانستان 3 ژنە رۆژنامەوان لە هێرشێكی چەكداریدا كوژران كە لە كەناڵێكی نێوخۆی ئەو وڵاتە كاریان دەكرد، ئەم تیرۆركردنە شەپۆلێكی ناڕەزایەتی و كاردانەوەی نێوخۆیی و جیهانی بە دوای خۆیدا هێنا.

فەرمانداری پۆلیسی ناوچەكە، جومعە گول رایگەیاند كەسێك دەستگیركراوە كە تۆمەتبارە بە هێشی سەر ژنە رۆژنامەوانەكان و ئەو كەسە پەیوەندی بە گرووپە چەكدارە توندڕۆ ئیسلامییەكانەوە هەیەن بەپێی ئاژانسی دەنگوباسی رۆیتەرز.

بەپێی سەرچاوەكان ئەو كەسە لە پشت كوشتنی ئەو ژنە رۆژنامەوانانەوەیە كە كاریان كردووە بۆ میدیای ئەفغانستانی .

ئەو ژنانە لەنێو ئۆفیسەكەیانەوە چوونە دەرەوە بۆ رۆیشتن بۆ ماڵەوە كاتێك دەستڕێژی گولەیان لێكراوە لەوێ گیانیان لەدەستداوە، هاوكات لە هێرشەكەدا 2 كەسی دیكەش بریندار بوون.

لە ماوەی 6 مانگی رابردوودا15 رۆژنامەوان لە ئەفغانستان كوژراون، ئەفغانستان یەكێك لە ئەو وڵاتانەیە كە كاری رۆژنامەوانی تێیدا مەترسیدارە.