سەردێر

80 كۆچبەر گیانیان لەدەستدا

لە ئەفریقیاوە بۆ سعودیە دەچوون

خەڵك-

80 كۆچبەری نایاسایی لە بەلەمێكدا لەنێو دەریای سور لە رێگەدا بۆ عەرەبستانی سعودی بۆ دۆزینەوەی كار كە لە ئەفریقاوە رۆیشتبوون گیانیان لەدەستدا.

ئیفۆ ندیجی وتەبێژی رێكخراوی كۆچبەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند 200 كۆچبەر ئۆلیبی جیبۆتیان لە سەعات 2ی بەیانی دوێنێ چوار شەممە جێهێشتبوو لە بەلەمێكدا بەڵام بەهۆی زیادی سەرنشینییەكانەوە 80 لەوان گیانیان لەدەستدا تەنهای دوای نیو سەعات.

كۆچبەران هەوڵ دەدەن لە ئەسیۆپیا و سۆماڵ و جیبۆتییەوە بپەڕنەوە و لە هەژاری جەنگ لە وڵاتەكانیان هەڵبێن بۆ دۆزینەوەی كار لە سعودیە و ئیمارات، بۆیە لە كەناراوەكانی جیبۆتی بەردەوام ژێر ئاوكەوتن هەیە.

ئەو كۆچبەرانە ویستوویانە لە دەریای سورەوە خۆیان بگەیەننە یەمەن، لەوێشەوە بۆ عەرەبستانی سعودی تا كارێك بۆ خۆیان لەوێ بدۆزنەوە.

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان