سەردێر

کۆنگرێسمانەکانی ئەمریکا، داوای لێپێچینەوە لە تورکیا دەکەن

خەڵک

ژمارەیەک ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا، لە نامەیەکدا داوا لە وەزیری دەرەوەی وڵآتەکەیان دەکەن بەرامبەر پێشێلکارییەکانی دژ بە مافەکانی مرۆڤ، لێپێچینەوە لەگەڵ تورکیا بکرێت و ئەمریکاش بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتەکەی ئەردۆغاندا بچێتەوە.

لە نامەیەکدا، بۆ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ١٨٣ ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا کە سەر بە هەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتەکانن و واژۆیان لەسەر کردووە، چەندین تۆمەتی بەهێزیان ئاڕاستەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و حکومەتی تورکیا کردووە بەرامبەر هەڵسوکەوتەکانیان لەماوەی دوو دەیەی رابردوودا.

لە نامەکەدا هاتووە، “سەبارەت بە پەیوەندی ئیدارەی جۆ بایدن لەگەڵ تورکیا، داوا لە ئێوە دەکەین گرنگی بەو پێشێلکارییانە بدەن لە ماوەی دەسەڵاتی ئەردۆغاندا روویانداوە، بەداخەوە ئەردۆغان پەیوەندییەکانی نێوان گەلانی ئەمریکا و تورکیای بەرەو دواوە برد.”

“ئەوەشخراوەتە ڕوو؛ حکومەتی ئەردۆغان دادگای تورکیای لاواز کردووە، ئازادی بیروڕا و رۆژنامەوانی پێشێل کردووە و سیاسییە ئۆپۆزسیۆنەکان، رۆژنامەوانان و کەسانی سەر بە کەمینەکان دەخاتە زیندانەوە، بەجۆرێک لە ساڵی ٢٠١٦وە تاکو ئێستا زیاتر لە ٨٠ هەزار کەس زیندانی کراون و زیاتر لە ١٥٠٠ رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی لە چوارچێوەی فشاری سەر ئۆپۆزسیۆنی سیاسیدا داخراون. ئەو ئەندامانەی کۆنگرێس دەڵێن، ئەردۆغان نەک لە تورکیا تەنەنات لە ئەمریکاش دەستدرێژی کردووەتە سەر خۆپیشاندەران و تەنانەت کادرە ئەمنییەکانی واشنتنیش ئەوان سەردانێکی ئەردۆغان بۆ ئەمریکا بە بیر دەهێننەوە و دەڵێن؛ “حکومەتەکەی ئەردۆغان تەنانەت شێوەو مامەڵەی خۆیان هێناوەتە سەر شەقامەکانی واشنتۆن کاتێک، پاسەوانەکانی ئەردۆغان پەلاماری خۆپیشاندەرانی مەدەنی و کارمەندە فیدراڵییەکانی ئەمریکایان دا، چوار لە تۆمەتبارەکانیش لە دادگای ئەمریکادا .