سەردێر

سوید؛ هێرشێک 8 برینداری لێکەوتەوە

خەڵک

لە پەلامارێکدا، لە شارێکی سوید، کەسێک بەچەقۆ هێرشی کردە سەر ژمارەیەک هاووڵاتی و 8ی لێ بریندار کردن.

 

پۆلیسی سوید رایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، کەسێکی تەمەن 20 ساڵان لە شاری ڤیتلاندی سوید، بە چەقۆ هێرشی کردووەتو سەر چەن هاووڵاتییەک و هەشت کەسی بریندارکردووە.

 

دوو لە بریندارەکان برینەکانیان سەختە و هێرشکەرەکەش بە گوللەی هێزەکانی پۆلیس بریندارکراوە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

بە گوێرەی هەواڵی ڕۆژنامەی ئەفتۆنبلادت، پۆلیس ئەو کردەوەیەی بە تاوانێکی تیرۆریستی گومانلێکراو وەسف کردووە.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان