سەردێر

لە تێكساس ژیان ئاسایی دەبێتەوە

خەڵك-

حاكمی ویلایەتی تێكساس لە ئەمریكا گریگ ئەبوت ئاشكرایكرد زیاد لە 7 ملیۆن ڤاكسین لە هەفتەی داهاتوو دەدرێت بە هاووڵاتیان، نیوەی بە تەمەنەكان ڤاكسین وەردەگرن، بۆیە تێكساس بە تەواوی توانایەوە كارەكانی دەكاتەوە كۆتایی دێنێت بە بەكارهێنانی ناچاری دەمامك.

ئەبوت لە توێتەر نووسی: ئێستا كاتی كردنەوەی تێكساسە بە تەواوی.

لە هەفتەی داهاتووەوە ویلایەتی تێكساس دەچێتە قۆناغێكی نوێ كە سەپاندنی ناچاری دەمامك كۆتایی دێت، دەكرێت چێشتخانە و كۆمپانیاكان كارەكانیان دەستێپكەنەوە و سیاسەتی بەستنی دەمامكیش پەیوەندی بە ئەو شوێنانەوە خۆیانەوە.

گیلبرتو هینوجوسا سەرۆكی حزبی تێكساسی دیموكراسی دەڵێت: هەلێكمان هەیە لە كۆتایی وەرزی هاوین بۆ كۆنترۆڵی كۆرۆنا، بەڵام ئەم حاكمە خەریكە دەمانگێڕێتەوە بۆ سەردەمی بەردی ئەمە شێتییە.

هاوكات ویلایەت و شارەكانی دیكەی ئەمریكا دەستیانكردووە بە سوككردنی رێوشوێنەكانی كۆرۆنا، حاكمی ویلایەتی میسیسیبی تیت ریفز دەڵێت گۆڕانكاری لە رێوشوێنەكانی تایبەت بە كۆمپانیاكان و دەمامك دەكەین.

لە میشیگان و لویزیانا و شاری سان فرانسیسكۆ لە كالیفۆرنیا، بەرپرسان هەندێك لە رێوشوێنەكانیان لابردووە.