سەردێر

تووشبوانی كۆرۆنا لە 115 ملیۆن نزیكدەبنەوە

خەڵك-
بەپێی نوێترین ئاماری تایبەت بە پەتای كۆرۆنا، ژمارەی تووشبوان لە جیهاندا بۆ 114 ملیۆن و 994 هەزار و 666 تووشبوو بەرزبۆوە.

هەروەها ژمارەی ئەوانەی بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا، بۆ دوو ملیۆن و 550 هەزار و 287 كەس بەرزبۆوە، ژمارەی ئەوانەش كە نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، گەیشتە 90 ملیۆن و 711 هەزار و 173 كەس.

لەو دەمەی بۆ یەكەمجار لە مانگی كانوونی یەكەمی 2019وە پەتاكە لە چینەوە دەركەوت، تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیاجیای جیهاندا بڵاوبۆتەوە.

بۆ یەكەمجار ڤایرۆسی كۆرۆنا لە مانگی كانوونی یەكەمی 2019 لە شاری وۆهانی هەرێمی هۆبی چینەوە سەریهەڵدا و دواتر بە جیهاندا بڵاوبۆوە، لە مانگی ئاداری 2020، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، نەخۆشییەكەی وەك پەتایەكی جیهانی پۆلێن كرد.