سەردێر

مەزاری گۆڕەکەی حوسنی موبارەک چەندی تێچووە؟

خەڵک

دوای مردنی حوسنی موبارەک لە ئێستادا قسەوباس لەسەر تێچووی گۆڕەکەی لە میسردا گەرمەو بەگوێرەی میدیاکانی ئەو وڵاتە، شورا و مەزاری گۆڕخانەکەی نزیکەی 15 ملیۆن جونەیهی تێچووە، کە نزیکەی 1 ملیۆن دۆلار دەکات.

تەنیا شوێنی گۆڕەکەی موبارەک، ڕووبەرەکەی 80 مەتر دووجایە، بەشێوازێک دروستکراوە کە لەگۆڕستانەکانی دەوروبەری جیای دەکاتەوە .

مەزاری موبارەک، هۆڵێکی گەورەی پێشوازی هەیە بۆ سەردانیکەران، کە بە مەڕمەڕی گرانبەها ڕوپۆشکراوە، هاوکات هۆڵێکی ئەرشیفیشی تێدایە کە دەگەڕێتەوە بۆ بنەماڵەی محەمەد عەلی، ڕووپۆشی ڕاڕەوەکانیشی بە فەرشی سوری ئێرانی داپۆشراوە.

گۆڕستانەکە بە دیوارێکی بەرز و گڵۆپی گەورە دەورەدراوە، هەروەها دەروازەیەکی گەورەی هەیە بۆ چوونەژوورەوە کە لەناوەوە گوڵ و درەختی گرانبەها و هەمەجۆر بوونی هەیە.

ئەو گۆڕستانە لە ساڵی 2010 دروستکراوە، ساڵێک بەرلەوەی دەست لەکاربکیشێتەوە لە 11ی شوباتی 2011 ، بەهۆی خۆپیشاندان و نارەزاییە جەماوەرییەکان لە دژی.

موبارەک بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە ململانێ لەگەڵ نەخۆشیدا بوو، پاش ئەوەی بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە نەخۆشخانەی میعادی سەربازی مایەوە لە تەمەنی 91 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

حکومەتی ئەوکاتی میسر لەمزگەوتی موشیر تەنتاوی، لەڕێوڕەسمێکی سەربازیدا، پرسەی موبارەکی ڕاگەیاندو ماوەی سێ ڕۆژیش ماتەمینی ڕاگەیاند.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان