سەردێر

موشەكەكانی 2020 لە هەڵگیرسانی جەنگ نزیكبوونەوە

خەڵك-

دەزگاكانی راگەیاندنی ئەمریكا وێنەی نوێی موشەكبارانكردنی بنكەی سەربازی عەین ئەسەدیان لە عێراق لەلایەن ئێرانەوە لە ساڵی رابردوودا لە وەڵامی كوشتنی قاسم سولەیمانی فەرمانداری سوپای قودس بڵاوكردەوە.

بڵاوكردنەوەی ئەم وێنانە هاوكاتی زیاتربوونی پەرەسەندنەكانی نێوان ئەمریكا و ئێرانە لە ناوچە بەتایبەت لە عێراق، لەگەڵ دەستپێكردنەوەی هێرشی میلیشیاكانی سەر بە ئێران لە عێراق بۆ سەر دامەزراوە ئەمریكاییەكان.

چەند رۆژێك لەمەوبەر فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا بنكەی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە سنوری عێراق و سوریا لە وەڵامی موشەكبارانكردنی هەولێردا بۆردومان كرد.

ژەنەراڵ فرانك ماكینزی فەرمانداری هێزی پیادەی ئەمریكا دەڵێت پلانی پێشوەخنە بۆ چۆڵكردنی بنكەكە هەبووە، لە حاڵی نەبوونی پلانەكەدا 100 بۆ 200 سەرباز دەكوژراون و جەنگ هەڵدەگیرسا.

لە بنكەی عەین ئەسەد لە خۆرئاوای عێراق زیاد لە 2 هەزار سەربازی ئەمریكایی هەن.

فەرماندارە ئەمریكاییەكە ئاشكرایكرد لە هێرشە موشەكییەكەی ئێراندا 100 سەربازی ئەمریكایی بە سوكی بریندار بوون.