سەردێر

دەزگای لوتكە: 41 كۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست خنكان

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران ڕایدەگەیەنێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا 41 كۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا خنكان، كە لە 18ی ئەم مانگەدا وڵاتی لیبیایان بەجێهێشتووە.


دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران بڵاویكردەوە، پاش ئەوەی بەلەمەكەیان ژێر ئاو كەوت 4ك ەس لە دەریای ناوەڕاستدا خنكاون، كە لە ڕۆژی 18ی شوبات وڵاتی لیبیایان بەجێهێشتووە.

دەزگاكە ڕوونیشی كردووەتەوە، كۆچبەرەكان پاش دوو ڕۆژ لە گەشتەكەیان بەلەمەكەیان ژێرئاوكەوتووە و ڕزگاربووەكانیش بە بەلەمێكی ڕزگاركەر گوازرانەوە بۆ سیسیلی – ئیتاڵیا، دوای 15 كاتژمێر لە گەشتەكەیان، شەش كۆچبەر كەوتوونەتە نێو دەریاكە و خنكاون، وە دواتر دوو كەسی تریشیان لەكاتی مەلەكردن كە بەرەو بەلەمی ڕزگاركەر ڕۆیشتوون گیانیان لەدەستداوە، چەندین كۆچبەری تریش لەهەوڵی ڕزگاركردنی ئەوانی تردا گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەكانی دەزگاكە، تا ئێستا تەنیا یەك تەرم دۆزراوەتەوە و تەرمی چوار ژن و سێ منداڵیش بێسەر و شوێنە، یەكێك لەو ژنانە منداڵێكی ساوای بەجێهێشتوە.

خەڵك – بەشی هەواڵ



هەلبژاردە

گرنگترینەکان