سەردێر

عەرەبستان ژنان دەخاتە ریزەكانی سوپاوە

خەڵك-

وەزارەتی بەرگری سعودیە دەرگای بۆ ژنانی عەرەبستان كردەوە تا بچنە ریزەكانی خزمەتی سەربازییەوە.

رۆژنامەكانی عەرەبستان بڵاویانكردەوە كە وەزارەتی بەرگری عەرەبستانی سعودیە وادەی بۆ كردنەوەی دەرگەی بۆ ژنانی عەرەبستان دیاریكردووە بۆ دەستكردن بە خزمەتی سەربازی لە پلەی سەربازەوە بۆ چاودێر.

وەزارەتی بەرگری عەرەبستان ئاماژەی كردووە بەوەی هەر ژنێك خوازیاری چوونە نێو ریزەكانی سوپایە، پێویستە بێ تاوان بێت و سزا نەدراوبێت، لە رووی پزیشكییەوە شیاو بێت.

عەرەبستانی سعودی یەكێك لە وڵاتانی ئیسلامی داخراوبووە، بەڵام لەگەڵ هاتنەپێشەوەی جێنشینی نوێ محەمەد بن سەلمان گۆڕانكاری زۆر لە چەندین بواردا كراون.

هەنگاوەكانی محەمەد بن سەلمان بوونە جێگای مشتومڕ لەنێوخۆ و دەرەوەی عەرەبستانی سعودیە.

هەرچەندە بەشێك لە هەنگاوەكانی بن سەلمان بەرەو كرانەوە بە ئەرێنی وەسف كراون، بەڵام رەخنەی توندیشی لێدەگیرێت بەتایبەت لەسەر هەنگاوە توندەكانی بەرامبەر نەیارەكانی لەوانە محەمەد نایفی جێنشینی پێشوو.

لە نوێترین راپۆرتی ئەمریكاییشدا محەمەد بن سەلمان تۆمەتباركراوە بە كوشتنی رۆژنامەوانی ئۆپۆزسیۆنی سعودی جەمال خاشقچی لە توركیا.

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان