سەردێر

گۆرباتشۆڤ، پێشنیار بۆ کۆبوونەوەی بایدن و پۆتین دەکات

خەڵک

دوایین سەرۆکی یەکێتی سۆڤیەت، داوا لە ڤلادیمیر پۆتینی سەرۆکی ڕووسیا و جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا دەکات، کۆببنەوە و سەبارەت بە کەمکردنەوەی مەترسییەکانی هەڵگیرسانی شەڕی ناوەکی دڵنیایی بدەن.

میخایل گۆرباتشۆڤ، دواین سەرۆکی یەکێتی سۆڤیەت، ڕۆژی شەممە بە ئاژانسی ئینتەرفاکسی ڕووسی وت: ئەزموون دەریخستووە کە پێویستە چاوپێکەوتن و دانوستان لە نێوان وڵاتاندا هەبێت بۆ چارەسەری کێشەکانیان، گرنگتر لەچاوپێکەوتنیش ئەوەیە کە دەستبەرداری ڕق و کینە ببین.

گۆرباتشۆڤ، وتوویەتی؛ ئەولەویەت ئەوەیە کە بەر بەشەڕی ناوەکی بگیرێت بۆ خۆلادان لەم شەڕە نەگریسەش ئەستەمە کە تاکلایەنە چارەسەر هەبێت، بۆیە دەبێت کۆبینەوە و هەمووشمان گرنگی بەم لایەنە بدەین.

گۆرباتشۆڤ، ئەزموونی خۆی لە پەیوەندیکردن لەگەڵ ڕۆناڵد ڕیگانی سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا بە بیرهێنایەوە کە چۆن کۆبوونەتەوە و درکیان بە مەترسییەکانی هەڵگیرسانی جەنگ کردووە و چۆن ڕێچارەیان داناوە بۆ چارەسەرکردن.

دوایین سەرۆکی یەکێتی سۆڤیەت، لە مانگی کانوونی دووەمدا پیشنیاری بۆ ڕووسیا کردبوو،  پێشنیاز بخاتە بەردەم ئەمەریکا لەسەر ئاستی باڵا کۆببنەوە، بۆ واژۆکردنی ڕاگەیەنراوێک کە پشتڕاستی ڕەتکردنەوەی شەڕی ناوەکی نێوانیان بکاتەوە .