سەردێر

مۆسکۆ، تاقیکردنەوەکانی لەسەر ڤاکسینێکی نوێ دەستپێکرد

خەڵک

ئاناستەسیا ڕاکۆڤا، جێگری سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، کوتانی تاقیکاری بۆ یەکەم دەستەی خۆبەخشی بەشداربووانی تاقیکاری ڤاکسینی “سپوتنیک لایت” ی ڕوسی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا-ی نوێ دەستی پێکرد.

ئاناستەسیا وتی؛” چاوەڕێ دەکرێت، خۆبەخشی زیاتر ژەمە ڤاکسین وەربگرن و تاقیکاری زیاتر لەسەر ڤاکسینە ڕووسیە نوێکە بکرێت”.

بە وتەی جێگری سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ، لەماوەی دوو ڕۆژدا پشکنین بۆ 490 کەس کراوە، کە وەک خۆبەخش دەیانەوێت ڤاکسینە نوێکەیان لەسەر تاقیبکرێتەوە.

ئەو ئاماژەی بەوەدا، هەر کەسێک دەتوانێت خۆبەخش بێت و بەشداری بکات لەوەرگرتنی ژەمی تاقیکاری ڤاکسین بەو مەرجەی تەمەنی لە 18 ساڵ زیاتر بێت و هیچ نیشانەیەکی خراپی تەندروستی نەبێت کە ڕێگە لە بەشداری کردنیان بگرێت .

بۆ ئەوانەی کە ژەمی تاقیکاری ڤاکسینی سپۆتنیک لایتی رووسی وەردەگرن، گرنگە پێشتر توشبووی ڤایرۆسی کۆڤید -19 نەبووبێ، هەروەها پێشتر ڤاکسین دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا یان هەر ڤاکسینێکی تر دژی نەخۆشیە جۆراوجۆرەکان لەخۆی نەدابێت لەماوەی 30 رۆژ پێش دەستپێکردنی کوتانی ئێستای.

سەرچاوە؛ نۆڤۆستی