وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت: سوورین لەسەر سزادانی بكوژانی جەمال خاشوقچی.
نید برایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، تیشكی خست سەر پرسی كوشتنی جەمال خاشوقچی ڕۆژنامەوانی سعودی و ڕایگەیاند: هەر چەندە ڕیاز چەند كەسێكی بە تۆمەتی كوشتنی ناوبراو ڕووبەڕووی دادگا كردووتەوە، بەڵام ئیدارەی نوێی واشنتۆن سوورە لەسەر كردنەوەی ئەو دۆسیەیە و سزادانی هەموو ئەو كەس ولایەنانەی لە پشت ئەنجامدانی ئەو تاوانەوەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەو مەبەستەش ئەمریكا كۆمەڵێك سزا و ڕێكاری توندی ئامادەكردووە و لە ماوەی داهاتووشدا ڕایدەگەیەنن.
خەڵك – بەشی هەواڵ