سەردێر

توێژینەوەیەك: نەوەیەكی تری كۆرۆنا بڵاوبووەتەوە

سەڕەڕای دەركەوتن و بڵاوبوونەوەی دوو جۆر لە نەوەی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە بە ناوی كۆرۆنای بەریتانی و كۆرۆنای ئەفریقای باشوور ناسراون، ئێستا باس لە دەركەوتنی نەوەی سێیەمی ڤایرۆسەكە دەكرێت.


كەناڵی (سی ئێن ئێن)ی ئەمریكایی لە ڕاپۆرتێكدا باسی لەو نەوە نوێیەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كردووە كە ناوی (بی وەن)ە و لە شاری نیویۆرك چەندین تووشبوو تۆماركراون.

بەپێی توێژینەوەكان جۆرە نوێترینەكەی كۆرۆنا توانایەكی مەترسیداری هەیە لە لەناوبردنی بەرگری جەستە و هاوكات دەشتوانێت تاڕادەیەك زۆر بەرەنگاری ئەو ڤاكسینانە ببێتەوە كە تائێستا بەرهەم هێنراون و لەناویان بەرێت.

خەڵك – بەشی هەواڵ