سەردێر

كازمی تەلەفۆن بۆ وەلی عەهدی سعودیە دەكات

خەڵك-
سەرۆك وەزیرانی عیراق بە تەلەفۆن پەیوەندی بە وەلی عەهدی سعودیەوە دەكات و لەبارەی دۆخی تەندروستییەوە هەواڵپرسی دەكات.

بەپیچی هەواڵێك، كە ئاژانسی هەواڵی فەرمی سعودیە (واس) بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ هەینی، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بە تەلەفۆن پەیوەندی كردووە بە خاوەنی ڕەمزی پاشایەتی ئەمیر (محەمەد سەلمان عەبدولعەزیز) وەلی عەهد و جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری بەرگری سعودیە.

ڕاشیگەیاندووە، “لەڕێگەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەوە، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە دۆخی تەندروستی وەلی عەهدی سعودیەی پرسیوە و دڵنیایی لە باشی تەندروستی وەرگرتووە و داوای تەندروستی و باشبوونی تەواوەتی لە خوای گەورە بۆ كردووە”.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، “محەمەد سەلمان ڕێ و سوپاسی خۆی ئاڕاستەی مستەفا كازمی كردووە بۆ نیشاندانی هەستی برایەت”.

ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە، محەمەد سەلمان، وەلی عەهدی سعودیە ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا بەمەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆی.