سەردێر

ئیدارەی بایدن كاردەكات بۆ كەمكرنەوەی سزاكانی سەر ئێران

ئاژانسی یۆنهاپی كۆریای باشوور بڵاویكردەوە: ئیدارەكەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا كاردەكات بۆ لابردنی گەمارۆكانی سەر ملیاران دۆلاری سامانی ئێران كە ئێستا لە كۆریای باشوور دەستی بەسەردا گیراوە.

بە پێی زانیارییەكانی ئاژانسەكە ئێستا 7 ملیار دۆلاری سامانی ئێران لە دوو بانكی سیئۆل لە چوارچێوەی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئەو وڵاتە بلۆككراون، وەزارەتی دەرەوەی كۆریای باشووریش ڕایگەیاند: ڕێككەوتنێك لە بارەی لابردنی ئەو سزایانە كراوە و هاوكات لەگەڵ لێپرسراوانی ئێرانیش ناوەڕۆكی پڕۆپۆزەڵەكەیان بۆ بەكارهێنانی ئەو برە پارە بلۆككراوە تاووتوێَكردووە.

كەمكردنەوەی سزاكانی ئەمریكا پاش ئەوە دێت ئێران هۆشداریدا لەوەی ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم زیاد دەكات بۆ ڕێژەیەك كە نزیكە لە بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمیی و چاودێریكردنی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نەتەوە یەكگرتووەكانیشی لە وڵاتەكەی سنوورداركرد.

خەڵك – بەشی هەواڵ