خەڵك-
دەزگای خۆراك و دەرمانی ئەمریكا FDA ڕایدەگەیەنێت ، كۆرۆنا لە ڕێگەی خواردن و دەستدان لە خواردەمەنییەكانەوە ناگوێزرێتەوە.
دەزگای خۆراك و دەرمانی ئەمریكا FDA لە نوێترین ڕونكردنەوەیدا، كە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی شوبات بڵاویكردووەتەوە، بەپێی ئەو كۆدەنگییەی ناوەندە زانستییەكان پێیگەیشتوون، ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ڕێگەی خواردن یان دەستدان لە خواردەمەنییەكانەوە ناگوێزرێتەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە ، پێشتر لە ناوەندە جیهانییەكان لەگەڵ سەر هەڵدانی پەتای كۆرۆنا ئەوە خرایەڕوو، كە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ڕێگەی دەست لێدان و خواردنەوە دەگوازرێتەوە.