سەردێر

تەندروستی جیهانی وادەی کۆتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

خەڵک

بەرپرسی نوسینگەی هەرێمی WHO بۆ ئەوروپا، دەڵێت؛ بە بەراورد بە ساڵی 2020 زیاتر لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا شارازاییمان وەرگرتووە و دەشبێت سیناریۆی خراپترین حاڵەت چاوەڕێ بکەین گەر پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی نەبین.

کلوگ ئاماژەی بەوەکردووە، لەئێستادا خۆگونجاندنێک لەگەڵ ڤایرۆسەکە لەئارادایە بەو پێیەی زۆرینە توش بوون، هەر بۆیە ڤایرۆسەکە بەو شێوەیە لەناو خەڵکیدا دەمێنێتەوە و هیچ پێویست بە سنووردارکردن ناکات .

هانس کلوگ، بەرپرسی نوسینگەی هەرێمی WHO بۆ ئەوروپا، دەڵێت؛ لە سەرەتای ساڵی 2022 دا، ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆتایی دێت، گەر بە خۆپارێزییەوە مامەڵەبکەین و رەچاوی رێنماییەکان بکەین.

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا بە ڕێژەی 16٪ دابەزیووە.

سەرەڕای ئەم کەمبوونەوە دیاریکراوە، بەڵام تەندروستی جیهانی جەخت دەکات کە هێشتا مەترسییەکانی ڤایرۆسەکە هەر لەئارادان و نابێت کەمتەرخەمی هەبێت .

 

نزیکەی 112 ملیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهاندا تووشی ڤایرۆسی  کۆرۆنای نوێ بوون، لە کاتێکدا کۆی گشتی مردن بەو ڤایرۆسە گەیشتووەتە 2.48 ملیۆن کەس .

 

کۆرۆنا زیاتر لە 210 وڵات و هەرێم بڵاوبووەتەوە و یەکەم حاڵەت لە چین ئاشکرا بوو لە مانگی 12ی 2019.