سەردێر

کۆمارییەکان لەهەڵبژاردنی داهاتوودا، پەنا دەبەنەوە بۆ تڕەمپ

خەڵک

میت ڕۆمنی سیناتۆری کۆمارییەکان ئاشکرایکرد، کە ئەگەری زۆرە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی لە ساڵی 2024دا دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی پیشووی ئەمریکا دەستنیشان بکەنەوە، چونکە ئەو هەوادارێکی زۆری هەیە و کاریگەریشی لەسەر کۆمارییەکان هەیە.

 

میت ڕۆمنی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز وتی؛ ئەگەر سەرۆکی پێشوو دۆناڵد ترامپ لە ساڵی 2024 دا دووبارە خۆی بکاتەوە، ئەوە بە دڵنیایی لە پاڵاوتنەکانی دیاریکردنی کاندیددا براوە دەبێت بۆ ئەو پۆستە.

 

ئەوەشی وت، تڕەمپ کاریگەری گەورەی هەیە لەسەر کۆمارییەکان و بەدڵنیای پەنای بۆ دەبرێت.

 

دوای دەستبەرداربوونی پۆستی سەرۆکی ئەمریکا بۆ جۆ بایدن، بڕیارە لەم هەفتەیەدا دۆناڵد تڕەمپ یەکەم وتاری خۆی پێشکەش بکات.

فۆکس نیوز، ئاشکرایکردووە؛ کە تڕەمپ ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو وتارێک پێشکەش دەکات، کە چاوەڕوان دەکرێت باس لە ئایندەی پارتی کۆماری و بزوتنەوەی پارێزگاران و سیاسەتی جۆ بایدن بکات.