سەردێر

بەهۆی بڕانی کارەبا لە ئەمریکا دەست لەکارکێشانەوە بە کۆمەڵ راگەیەنرا

 

خەڵک

سەرۆکی تۆڕی کارەبای تەکساس لەگەڵ چوار ئەندامی بۆردی هەمان تۆڕ بەهۆی بڕانی کارەبا و قەیرانەکانی ئەم دواییەی باوبۆران و بەفر بۆ سەر کەرتی کارەبای ئەو ویلایەتە دروست بوو بوو، دەستیان لەکارکێشایەوە.

 

ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردووەتەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی متمانەپێدەری کارەبای تەکساس سالی تالبێرگ، جێگری سەرۆک، ڕایمۆند هێبەر، تێری بولگەر و ڤانسا ئەنیستی بارا، دەستیان لەکارکێشاوەتەوە.

 

بەپێی ئاژانسەکە، ئەمە یەکەم دەست لەکارکێشانەوەی پلە باڵاکانە لە کەرتە جیاوازە خزمەتگوزارییەکاندا کە دەست لەکاردەکێشنەوە، ئەمەش دوای کارەبا بڕانەکەی هەفتەی ڕابردوو، کە لەسەروەختی سەرماوسۆڵەو شەپۆلە بەفربارینەکەی تەکساس، ملیۆنان ماڵ بەبێ کارەبا و هۆیەکانی گەرمکردنەوە مانەوە.

 

لە بەیاننامەیەکیشدا پارێزگاری تەکساس ڕایگەیاندووە : کاتێک دانیشتوانی تەکساس پێویستیان بە کارەبا هەیە، کۆمپانیای ئێرکوت لە ئەنجامدانی کارەکەی شکستی هێنا و دانیشتوانی تەکساس لەماڵەکانیان لەسەرمادا هەڵدەلەرزین .

 

نزیکەی 4 ملیۆن ماڵ و شوێنی گشتی و کۆمپانیا لەسەروەختی ئەو شەپۆلە سەختە سەرماوسۆڵەیەی ڕووی لە ویلایەتی تەکساس کردبوو، بۆ ماوەی ڕۆژێک کارەبا نەبوو، لە ئێستادا و پاش دەستلەکارکێشانەوەی چەند کەسێکی پایە بڵندی ئەو کەرتە لێکۆڵینەوەکان بەردوامن بۆ زانینی هۆکاری نەبوونی کارەبا.